Hsen_Ali.jfif

سبەى، حسێن عەلی لە هەڵەبجە دەبێت

لە شارى هەڵەبجە کۆنسێرتێکی تایبەت بە گۆرانییەکانی هونەرمەند حسێن عەلی سازدەکرێت.

وا بڕیارى رۆژى شەممە 13/12/2019 لە شارى هەڵەبجە بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەریی هەڵەبجە، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک تایبەت بە یادى هونەرمەندی (حسێن عەلی) سازبکەن و تێیدا چەند گۆرانییەک لە  گۆرانییەکانی هونەرمەند لەلایەن هونەرمەند (رابەر نوری) بوترێتەوە.

واش بڕیارە کۆنسێرتەکە لەلایەن گروپی میوزیکی زەڕیاببەڕێوەبچێت و خانەوادەی هونەرمەندیش بەشدارى کۆنسێرتەکە بن.

هونەرمەند حسێن عەلی لە چەند دێرێکدا:

ناوی تەواوی: حسێن عەلی زەند.

لە ساڵی 1925 لە گوندی حەفتەغاری سەر بەقەزای داقوق لە دایکبووە.

یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کورد.

بە مامۆستای مەقام و گۆرانی لە گەرمیاندا دادەنرێت.

لە کاتی لاوێتییەوە شەیدای هونەرو گۆرانی و مەقامی کوردی بووە.

لە ساڵی 1948 چووەتە ئێزگەی کوردی لە بەغدا و لەوێ چەند گۆرانییەکی وتووە و یەکەم گۆرانیشی (قومری سەرباڵم شینە) بووە.

شارەزاییەکی زۆری هەبووە لە زۆربەی مەقامەکانی کوردی.

لە ساڵی 1971 لە پاش بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک لە خانەقین لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەندکراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، بەڵام بەوەش هەر کۆڵی نەداوە و بەردەوام بووە لە گۆرانی و مەقام وتن.

لە ساڵی 1991 لە شاری بەغدا کۆچى دوایى کردووە.

تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ مەعروف بەخاک سپێردرا.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە