Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 13/12

- لە رۆژى 13/12/1769 کریستیان فۆرشتیگۆرت گیلرت (Christian Fürchtegott Gellert)، شاعیرى ئەڵمانى لە تەمەنى (54) ساڵى لە شارى لاپزیگ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/7/1715 لە شارى هاینیشن لە ئەڵمانیا لە دایکبوە.

- لە رۆژى 13/12/1784 سامۆیل جۆنسۆن(Samuel Johnson)، ئەدیب و نووسەر و شاعیر و رەخنەگرى ئینگلیزی لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/9/ 1709 لە شارى لیشفیلد لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى خوێندنى 1728 – 1729 خوێندکارى زانکۆى ئۆکسفۆرد بووە، بەڵام بەهۆکارى ماددى وازى لە خوێندن هێناوە، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لە بوارى ئەدەب و دکتۆراشى لە ماف بەدەستهێناوە.

- لە رۆژى 13/12/1797 هاینرچ هاینە (Heinrich Heine)، شاعیرى ئەڵمانى لە شارى دۆسلدۆرف لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 17/2/1856 لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1863 فریدریچ هیبل (Christian Friedrich Hebbel)، شاعیر و نوسەر و نوسەرى شانۆى ئەڵمانى لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى فیینا لە نەمسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/3/1813 لە شارى فیسلبۆرین لە ئەڵمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1919 کامیلیا (لیلیان فیکتۆر لیفى کۆهین)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە رۆژى 31/8/1950 لە تەمەنى (31) ساڵى لە شارى بحیرە لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1950 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1929 کریستۆفەر بلامر، ئەکتەرى کەنەدى لە شارى تۆرینتۆ لە کەنەدا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1934 ئیحسان کەمال، ژنە رۆماننوس و چیرۆکنوسى میسرى لە گوندى عەسیرات لە شارى سوهاج لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1956 ماجدە رۆمى، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەر و ئاوازدانەرى لوبنانى لە گوندە کفر شیما لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1957 ستیف بوسیمى (Steven Vincent Buscemi)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1958 عوبدولناسر دەروێش، ئەکتەرى فەڵەستینى لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1979 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لەرۆژى 13/12/1961 نەنکى موسا (Grandma Moses) ئانا مارى روبەرتسۆن موسا  - Anna Mary Robertson  شێوەکارى ئەمەریکى لە تەمەنى (101) ساڵى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 7/9/1860 شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1962 تحیە ئەنسارى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 18/11/2005 لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 1990 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1967 جیمى فۆکس (Jamie Foxx)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى تیریل لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1972 راشد سەیف، شاعیرى کوێتى لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1899 لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1978 عەبدە سروجى، ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (67) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/1/1911 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1981 ئیمى لى (Amy Lee)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى ریفیرساید لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1982 نەجیە زینل، ژنە ئەکتەرى بەحرێنى لە بەحرێن لە دایکبووە، لە ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1983 بەهیجە حافز، ژنە ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەرى میسرى لە تەمەنى (75) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/8/1908 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1930 تاکو ساڵى 1966 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/1983 نیکیتا ستانیسکۆ (Nichita Stănescu)، شاعیرى رۆمانى لە تەمەنى (52) ساڵى لە شارى بوخارست لە رۆمانیا لە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/3/1931 لە شارى پلۆیشت لە رۆمانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 13/12/1989 تایلۆر سویفت (Taylor Alison Swift)، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و موزیکژەنى ئەمەریکی لە شارى ریدینگ لە ویلایەتى بنسیلفانیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 13/12/2016 زبێدە سروت (Zubaida Tharwat)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (76) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 14/6/1940 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە