mirways.jfif

عوسمان میروەیس، گۆرانى بۆ کچە جاف دەڵێت

هونەرمەند عوسمان میروەیس نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (کچە جاف) بڵاودەکاتەوە.

لە نوێترین کارى هونەرى خۆیدا، هونەرمەند عوسمان میروەیس ڤیدیۆ کلیپی (کچە جاف) بڵاودەکاتەوە وا بڕیارە لە شەوی یەڵدای ئەمساڵدا لە 21/12 کاژێر (7)ى شەو کلیپەکە بڵاوبکاتەوە، کە ئاواز وهۆنراوەی گۆرانییەکە فۆلکلۆرە و پێشتر هونەرمەند موراد سەکینە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وتوویەتی،  لەگەڵ گروپی مۆزیکى لوڕ کارەکانى ئەنجامداوە و کاری دابەشکردنی موزیکیش (نزار زێویی) بۆى ئەنجاداوە و لە گەرمیان و قەرەداغ و بناری بەمۆ کاری وێنەگرتنی بۆ کلیپەکە کراوە، کە (ئارام حەسەن) کاری دەرهێنان بۆ کلیپەکە کردووە

گۆرانى کچە جاف، یەکێکە لە گۆرانییەکانى ئەلبومێکی نوێى هونەرمەند کە لە (7) تراک پێکهاتووە و گروپی هونەریی لوڕ سەرجەم کارەکانى ئەم ئەلبومەى ئەنجامداوە و جگە لەو گۆرانییە سەرجەم گۆرانیەکانى دیکەى فۆلکلۆری و مەقام و بەستەى  لە خۆگرتووە.

عوسمان میروەیس لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: عوسمان عەبدولکەریم محەمەد.

لە ساڵی 1984 لە شاری کەلار لە دایک بووە.

پیشەى هونەرى: گۆرانیبێژ.

نزیکە 15 ساڵە بە کاری هونەرییەوە سەرقاڵە.

ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ گروپی هونەریی لوڕ کاری هونەری دەکات.

خاوەنى چەندین گۆرانى ڤیدیۆ کلیپە.


ئەم بابەتە 315 جار خوێندراوەتەوە