Shano.jpg

بەڕێکەوت مردنی ئانارشستێک، نمایشدەکرێت

لە درێژەى کارە هونەرییەکانیدا پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی هونەری شانۆ، شانۆگەری (بەڕێکەوت مردنی ئانارشستێک) نمایشدەکات.

وا بڕیارە بەیانى یەکشەممە 15/12/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە ناو پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، بەشی هونەری شانۆ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانى، شانۆگەرى (بەڕێکەوت مردنی ئانارشستێک) نمایشبکرێت.

شانۆکە، لە نوسینی داریۆفۆیە، سیروان مەحموود وەرگێڕانى بۆ زمانى کوردى بۆ کردووە و ئاران بەهادینیش دەرهێنانى بۆ کردووە، هەریەکە لە (ئاران هادین، رەوەند ئەحمەد و میر شوان) دەقی شانۆکەیان ئامادەکردووە.


ئەم بابەتە 74 جار خوێندراوەتەوە