ئەکتەرێک، لە تەمەنى 103 ساڵى ئاهەنگى لە دایکبوونى بۆ ئەنجامدرا

لە چەند رۆژى رابرددودا، ئەکتەرو ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (مایکڵ دۆگڵاس)ی تەمەن 75 ساڵ، یادی لەدایکبوونی باوکە تەمەن (103) ساڵەکەى کردەوە.

رۆژى 9/12/2019 ئەمساڵ تەمەنى کیرک دۆگلاس (Kirk Douglas)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی بوو بە (103) ساڵ، بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن مایکڵ دۆگڵاسى کوڕى، کە لە ئێستادا ئەمیش تەمەنى (75) ساڵە، ئاهەنگى لە دایکبوونى بۆ باوکى ئەنجامدا.

ئەنجامدانى ئەم ئاهەنگە یەکەمجار نییە بۆى ئەنجامدەدرێت، بەڵکو لە ساڵانى رابردووش بە بەردەوامى ئاهەنگى لە دایکبوونى بۆ ئەنجامدراوە، کیرک دۆگلاس هونەرمەندی بە ئەزموونی ئەمریکی، بە نەژاد رووسیە، لە 9/12/1916 لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، یەکەم کاری سینەمایی بۆ ساڵی 1946 دەگەڕێتەوە، بەردەوام بوونی لەم بوارەدا، بووە هۆی ئەوەی لە چوارچێوەی نواندنەوە دەربچێت و لە ساڵى 1955 کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلم دابمەزرێنێت، لە دوای دەرکەوتنی وەکو نووسەر و دەرهێنەریش ناوبانگی هەموو ئەمریکای گرتەوە و تونای ببێتە براوەی زۆر لە خەڵاتە ناوخۆیى و جیهانییەکان، بە تایبەتى خەڵاتەکانى ئۆسکار، سیزار،  گۆڵدن گڵۆب، ورچی ئاڵتۆنی و چەندانی دیکە، لە ئێستاشدا بە دواهەمین هونەرمەندی هۆڵیوود لە سەردەمە زیڕین و کلاکسیکییەکەی ئەمریکا هەژمار دەکرێت .


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو