مێژوی ئەمڕۆ 15/12

- لە رۆژى 15/12/1675 یوهانس فیرمیر (Johannes Vermeer)، نیگارکێشى هۆڵوندى لە تەمەنى (43) ساڵى لە شارى دلفت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 31/10/1632 لە شارى دلفت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/12/1910 علویە جەمیل، ژنە ئەکتەرى میسرى لە گوندى تماى زهایرە لە شارى دقهلیە لە دایکبووە، لە رۆژى 16/8/1994 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1925 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1925 کیسى رۆگەرز (Kasey Rogers)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە، لە رۆژى 6/7/2006 لە تەمەنى (80) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە و جەڵتەى مێشک لە شارى لوس ئەنجلوس لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 2000 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1945 سەلما بکار، ژنە دەرهێنەرى تونسى لە شارى تونس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/12/1949 دۆن جۆنسۆن (Don Johnson)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە، لە ساڵى 1969 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1958 عه‌بدولره‌حمان شوکری، شاعیری میسری لە تەمەنى (72) ساڵى لەشارى ئەسکەندەریە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/10/1886 لە شارى پورسەعید لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/12/1958 عەزیزە جەلال، گۆرانیبێژى مەغریبی لە شارى مکناس لە مەغریب لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، دواى (34) ساڵ دابڕان لە گۆرانى وتن لە لە رۆژى 26/12/2019 بەشداری فێستیڤاڵی (شتا تنتورە) لەسعودییە کرد و گۆرانى لە فێستیڤاڵەکەدا وت.

- لە رۆژى 15/12/1963 هێلین سلاتر (Helen Slater)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1982 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1967 ئەنوار ئەحمەد، ژنە ئەکتەرى سورى، کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجامدەدات لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1971 نەجاتى شاشماز (Necati Şaşmaz)، ئەکتەرى تورکى لە شارى ئیلازگ لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1974 مریەم عەلى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى حەمس لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1979 ئادەم برودى (Adam Jared Brody)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى سان دیگۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1979 حەبیب ئەڵڵا منتەقى، شاعیرى ئێرانى لە تەمەنى (56) ساڵى لە شارى زنجان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/10/1923 لە شارى زنجان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/12/1981 نەجوا بیلیزل (Najoua Belyzel)، ژنە گۆرانیبێژى فەڕەنسى بەنەژاد مەغریبى لە شارى نانسى لە فەڕەنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/12/1988 رەحمە حەسەن، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2009 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 15/12/1990 رایچڵ برۆسنان (Rachel Brosnahan)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى میلواکى لە ویلایەتى ویسکنسن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 15/12/1994 ئیما لۆکهارت (Emma Lockhart)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو