zhnaralypayz.jpg

شێوەى گۆڕى ژەنەڕتاڵى پایز دیاریکرا

شێوەى گۆڕى ژەنەڕاڵى پایز هونەرى دەبێت و وەسێتى خۆى بەدی دەهێنرێت.

دواى ئەوەى پێشتر سایتى گەلاوێژ پێوەندى بە ساڵح بێچار شاعیرى کورد و سەرپەرشتیارى گشتیی مەراسیم و کارەکانى ژەنەڕاڵى پاییز کرد، ئەو کات رایگەیاند، لەپاى ئەو خزمەتە زۆرەى ژەنەڕاڵى پایز پێشکەش بە ئەدەبی کوردی کردووە، جگە لە دروستکردنى گۆڕیِکى شایستە، پەیکەرێکیشى بۆ دروستدەکرێت، هەروەک ئەمەشى وتبوو پەیکەرەکە لەسەر ئه‌رکى (د. تەها رەسوڵ) دەبێت و پەیکەرساز (چێنەر نزار) دروستی دەکات، بێچار باسى لەوەش کرد بوو کە، لەسەر وەسێتی شاعیر خۆی شێوەی گۆڕەکەى تایبەت و هونەریى بێت، بەجۆرێک کێلێکى گۆڕەکەی گەڵاى پاییز بێت و گۆڕەکەشى لە شێوەی کتێبدا بێت و لەسەر ئەرکى پارێزگارى سلێمانى دەبێت.

لە ئێستادا پەیکەرەکە تەواو بووە کە کتیبێک بە پێوانەى (2) دوو مەتر بۆ گۆڕەکەى درووستکراوە، لەگەڵ بوونى گەڵایەک بە پێوانەی یەک مەتر و نیو، لەناو گەڵاکەدا پەیکەرێکی ژەنەڕاڵ بوونی هەیە.

وا بڕیارە رۆژى هەینى 20/12/2019 کاژێر (9)ى سەرلەبەیانى لە دواهەمین رۆژى وەرزى پایزدا، مەراسیمى پەردەلادان لەسەر گۆڕەکەى لە (گردى سەیوان – شێخ مارف) بەڕێوەبچێت.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى ژەنەڕاڵى پایز کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە