Darbandyxan.jpg

دوو پەیکەرساز، کارە هونەرییەکانیان دەبەنە دەربەندیخان

لە درێژەى ئەو کارە هونەرییانەى ئەنجامى دەدەن و بەشێکى کارەکانیان دەبنە شار و شارۆچکەکانى کوردستان.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 19/12/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی گەلەری رۆشنبیری دەربەندیخان، بەرٍێوەبەرێتى گشتى رۆشنبیرى و هونەر لە پارێزگاى سلێمانى، بەڕێوەبەرێتى رۆشنبیرى و هونەرى دەربەندیخان پێشانگەى پەیکەرسازى هاوبەش بۆ هەر دوو مامۆستا و هونەرمەندى کورد (بەختیار سەعید و بەیان مانى)، بکاتەوە.

واش بڕیارە هەمان رۆژ لە کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ پەیکەری ژنێک لە تەنهاییدا، کە هونەرمەند بەیان مانی دروستى کردبوو، لە مانگی رابردوو لەلایەن کەسانى نادیارەوە شێوێندرابوو، جارێکى دیکە لەلایەن سەفای شێخ کەمال تازەکراوەتەوە، لە بەردەم تونێلى دەربەندیخان و شوێنى پەیکەرەکە به ئامادەبوونى بەیان مانى له مەراسیمێکدا جارێکى دیکە دادەنرێتەوە.

هەردوو هونەرمەند جگە لەوەى هونەرمەندى شێوەکارن هەڵگرى بڕونامەى دکتۆران لە هونەر و مامۆستاى کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانین.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە