Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 19/12

- لە رۆژى 19/12/1848 ئیمبلى برۆنتى (Emily Jane Brontë)، ژنە رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (30) ساڵى بە نەخۆشى سیل کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 30/7/1818 لە شارى یورکشایر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/12/1900 محەمەد عوسمان، گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (45) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1855 لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/12/1910 جان گێنیە (Jean Genet)، رۆماننوس و شاعیر و شانۆنوسى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 15/4/1986 لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1915 ئیدیس پیاف (Édith Piaf)، ژنە گۆرانیبێژى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 11/10/1963 لە تەمەنى (47) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى کراس لە فەڕەنسا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1919 ئیزاک فانۆس، نیگارکێشى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 15/1/2007 لە تەمەنى (87) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1926 عەبدولوەهاب بەیاتى، شاعیرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە، لە رۆژى 3/8/1999 لە تەمەنى (72) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1930 جەمال قعوار، شاعیرى فەڵەستینى لە دایکبووە، لە رۆژى 24/6/2013 کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1954 فرانس گنەر بنگتسۆن (Frans Gunnar Bengtsson)، رۆماننوس و شاعیر و نوسەرى سویدى لە تەمەنى (60) ساڵى لە شارى فاستر گۆتلاند کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 4/10/1894 لە شارى سکانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/12/1957 ئەبو حەسەن سەبا، موزیکیانى ئێرانى لە تەمەنى (55) ساڵى لە شارى تاران کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 15/4/1902 لە شارى تاران لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/12/1972 ئەلیسا میلانۆ (Alyssa Jayne Milano)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1983 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1980 جاک گیلێنهال (Jake Gyllenhaal)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/12/1991 دکلن جالبرایت (Declan Galbraith)، گۆرانیبێژى ئینگلیزى لە شارى کێنت لە دایکبووە، لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/12/2004 مەمدوح عەدوان، نوسەرى و شاعیرى سورى لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/11/1941 لە گوندى قیرونى شارى حەما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/12/2009 حەمد نەیار، گۆرانیبێژى سعودى لە تەمەنى (60) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى ریاز لە سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1947 لە شارى تائف لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2008 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 19/12/2010 مستەفا مشعل، شێوەکارى میسرى لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى غەربیە لە میسر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/1/1944 لە شارى غەربیە لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 19/12/2015 دۆگلاس دیک (Douglas Dick)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (95) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/11/1920 لە شارى چارلستۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1946 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە