Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/12

- لە رۆژى 20/12/1216 سەعید هەمزە نیلى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (92) ساڵى لە شارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/4/1124 لە شارۆچکەى محاویل لە شارى بابل لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/12/1921 محەمەد رەزا، ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسیوت لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 21/2/1995 لە تەمەنى (73) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/12/1932 جۆن هیلرمان (John Hillerman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى دنیسۆن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 9/11/2017 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى هیۆستن لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/12/1954 جیمس هیلتۆن، رۆماننوسی ئینگلیزی لە شارى لونگ بیتش لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە تەمەنى (54) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/9/1900 لە شارى لانکش لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/12/1961 محەمەد فوئاد، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و ئاوازدانەرى میسرى لە شارى ئیسماعیلیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/12/1968 جۆن ستاینبیک (John Steinbeck)، رۆماننوس و نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (66) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 27/2/1902 لە شارى سالیناس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 20/12/1970 سوهەیل خان (Sohail Khan)، دەرهێنەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/12/1973 بیتەر سەمعان، ئەکتەرى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/12/1975 فوئاد ئەبو غانم، شاعیرى لوبنانى لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى بەیروت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/2/1892 لە گوندى کفرنبرخ لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/12/1983 جونا هیل (Jonah Hill)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/12/1990 جوجو (جوانا نویا لوفیسک - Joanna Noelle Levesque)، ژنە گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى براتلبۆرۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/12/1999هانک سنو (Hank Snow)، گۆرانیبێژى کەنەدى/ ئەمەریکى لە تەمەنى (85) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە ویلایەتى تینیسى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/5/1914 لە شارى لیڤەرپول لە دایکبووە، لە ساڵى 1936 تاکو ساڵى 1999 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/12/2012 محیەددین عەبدولمحسین، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (72) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/7/1940 لە گوندى رقە لە شارى جیزە لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 تاکو ساڵى 2012 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/12/2009 بریتانی میرفی، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (32) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1977 لە شارى ئەتلانتا لە جۆرجیا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە