Aynadin.jpg

عەینەددین، لاواندنەوەیەک بۆ مەرگى دوو کۆڵبەرەکەى رۆژهەڵات دەڵێت

هونەرمەندى دەنگخۆشى کورد عەینەددین گۆرانى بۆ دوو کۆڵبەرەکەى رۆژهەڵاتى کوردستان دەڵێت.

مەریوانى لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک گۆرانیەکى بۆ هەردوو جوانەمەرگ  ئازاد و فەرهاد خوسرەوى خەڵکى گوندى نێى شارى مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە چەند رۆژى رابردودا بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر لە کۆڵبەریدا گیان لەدەستدا بوو.

مەریوانى، بەر لەوەى لاوانداوەکەى بە دەف بڵێت وتەیەک ئاراستەى کەس و کاریان دەکات و هاوخەمى خۆى دەردەبڕێت، لە وتەکەیدا دەڵێت: "ئەم هۆنراوە غەمگینە ئەگەرچى ماوە کورتیشە پێشکەشە بە گیانى پاکى هەموو ئەو ئینسانەى لە پێناوى ئینسانیەتا وە بە ئینسانیەت تیاچوون و سەریان نایەوە، بۆ ئەوەى کە بتوانین سەبوریەک بە دڵى غەمبارەکان بدەین بە تایبەت باوک و کەس و کار و دایکى دوو مێردمنداڵ بەناوەکانى ئازاد و فەرهادى خەسرەوى گوندى نێى، من وێڕاى پێشکەشکردنى ئەم چەند کۆپلە داخ و کەسەرى خۆم دەردەبڕم و هاوخەمى باوک و دایکى ئازاد و فەرهادى خەسرەوىم".

هەر دوو برا، ئازاد و فەرهاد خوسرەوى خەڵکى گوندى نێى شارى مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان بوون، رۆژى سێشەممە 15/12/2019 بەهۆى دابینکردنى بژێوى ژیانیان کارى کۆڵبەریان دەکرد، بەڵام بەهۆى سەۆما و بارینى بەفرێکى زۆر رەق ببونەوە و کۆچى دواییان کردبوو، تەرمى ئازاد لە رۆژى یەکەمدا دۆزرایەوە، بەڵام تەرمى براکەى دواى گەڕانى (3) سێ رۆژ لە هاووڵاتیانى گوندەکەى و شارەکانى دیکەى رۆژهەڵات ئینجا توانرا تەرمەکەى بدۆزێتەوە و لە مەراسیمێکى شایستەدا بەخاکى پسپێرن.

لە نوێترین لێداونیشدا دایکی هەردوو جوانەمەرگ ئاماژە بەوە دەکات، ئەم رۆژە بە برسێتیەوە چوونەتە سەر کار، چونکە تەنها هێلکەمان هەبووە، بۆیە ئەوانیش بە پێکەنینەوە وتویانە شەرم لە هێلکە دەکەین، هێندە هێلکەمان خواردووە.

بۆ مەرگی هەردوو کۆڵبەری جوانەمەرگ ئازاد و فەرهاد

Posted by ‎عه ینه دین مه ریوانی‎ on Friday, December 20, 2019

 


ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە