snmonya.jpg

تیپی سەمفۆنیای نیشتمانی عیراقی ئێوارەیەک لە سلێمانى دەبن

لە درێژەى ئەو چالاکییە ئەدەبى و هونەریانەى لە شارى سلێمانى بۆ بۆنەى بوونى بە شارى ئەدەب بەڕێوەدەچێت، تیپی سەمفۆنیای نیشتمانی عیراقی ئێوارە کۆنسێرتێک سازدەکات.

وا بڕیارە رۆژى هەینى 27/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە تەلاری هونەر لە شارى سلێمانى، بەسەرپەرشتى پارێزگارى سلێمانى و بەهاوکارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى تیپی سەمفۆنیای نیشتمانی عیراقی لەژێر دروشمی (سلێمانی شاری داهێنەرانی ئەدەبدا) ئێوارە کۆنسێرتێک سازبکات.

واش بڕیارە لە کۆنسێرتەکە هەریەکە لە (ئالان عارف) سۆلیستی کورد و (ادور المولی) ژەنیاری چەلۆی عیراقی بەشداریی تێدا بکەن.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە