Kteb.jpg

کەلار، پێشانگایەکى کتێب کرایەوە

لە شارى کەلار پێشانگایەکى کتێب بە زیاتر لە (7000) حەوت هەزار ناونیشان کرایەوە.

سەرلەبەیانى رۆژى یەکشەممە 22/12/2019 له ‌هۆڵى کتێبخانه‌ى گشتى که‌لار، له‌لایه‌ن کتێبخانه‌ گشتییه‌کانى گه‌رمیان به‌هاوکاریى چه‌ند ده‌زگایه‌ک، پیشانگه‌یه‌کى کتێب کرایه‌وه‌، لە پیچشانگاکەدا حه‌وت هه‌زار کتێبى به‌ هەر سێ زمانى (کوردى، عەرەبى و ئینگلیزى) نمایشکرابوو، کە تیایدا داشکاندن بۆ کتێبەکان کرابوو.

وا بڕیارە پێشانگاکە (15) رۆژ تا رۆژى 6/1/2020 بەردەوام بێت و رۆژنەش لە کاژێژ (9)ى بەیانى تاکو (5)ى ئێوارە کراوە دەبێت.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە