Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 24/12

- لە رۆژى 24/12/1453 جۆن دانستابل (John Dunstable)، موزیکیانى ئینگلیزی لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1390 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1798 ئادەم میتسکیفیتچ (Adam Bernard Mickiewicz)، شاعیرى نیشتمانى پۆڵەندى لە دایکبووە، لە رۆژى 26/11/1855 لە شارى ئیستەمبۆڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1822 ماسیو ئارنۆلد (Matthew Arnold)، شاعیری ئینگلیزی لە دایکبووە، لە رۆژى 15/4/1888 لە تەمەنى (66) ساڵى لە شارى لیڤەرپول کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1881 خوان رامون خیمنیز (Juan Ramón Jiménez Mantecón)، نوسەری ئیسپانی لە شارى موگیر لە ئیسپانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 29/5/1958 لە تەمەنى (76) ساڵى لە شارى سان خوان لە پورتوریکۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1956 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/12/1905 هوارد هیوز (Howard Hughes)، داهێنەر و بەرهەمهێنی سینەمایی ئەمریکی لە شارى هیۆستن لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە رۆژى 5/4/1976 لە  تەمەنى (70) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە ویلایەتى تەکساس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1917 عومەر جیزاوی، گۆرانیبێژ و ئەکتەری میسری لە شارى جیزە لە دایکبووە، لە رۆژى 22/4/1983 لە تەمەنى (65) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1924  عەبدولمونعیم ئیبراهیم، ئەکتەری میسری لە شارى بەنى سویف لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 17/11/1987 لە تەمەنى (63) ساڵى لە گوندى مەیت بەدر لە شارى سمنود لە میسر کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1924 نور ئەلهودا، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەری لوبنانی لە شارى مرسێن لە تورکیا لە دایکبووە، لە رۆژى 9/7/1998 لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 تاکو ساڵى 1953 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1940 محەمەد فەرید، ئەکتەری میسری لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1959 ئەنیل کاپور، ئەکتەری هیندی لە شارى مۆمباى لە هندستان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1960 گلین مکوین (Glenn McQueen)، نیگارکێشى ئەمەریکى لە شارى تۆرونتۆ لە کەنەدا لەدایکبووە، لە رۆژى  ٢٩/10/2002 لە تەمەنى (42) ساڵى لە شارى بیرکیلى لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1964 زهور حسیبَن (زهرە عبدولحسێن)، ژنە گۆرانیبێژى عێراقى لە تەمەنى (40) ساڵى تووشى روداوى ئۆتۆمبێل لە رێگاى نێوان بەغداد و حللە دەبێت و لە نەخۆشخانە لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1924 لە ناوچەى کازمیەى شارى بەغداد لە دایکبووە، لە ساڵى 1938 تاکو ساڵى 1964 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1964 بەدر شاکر سەیاب، شاعیری عێراقی لە تەمەنى (37) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانەى ئەمیر لە کوێت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/12/1926 لە ئەبو خەسیب لە شارى بەسرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1969 یارا سەبرى، ژنە ئەکتەری سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1970 ئەموری نۆلاسکۆ (Amaury Nolasco)، ئەکتەری ئەمریکی نەژاد پورتۆریکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1971 ریکى مارتن (Ricky Martin)، گۆرانیبێژى پورتۆریکى لە شارى سان جان لە پورتۆریکۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1973 دینا هارون، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى لازقیە لە دایکبووە، لە رۆژى 8/10/2018 لە تەمەنى (45) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە نەخۆشخانە ئەسەد لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1999 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1977 عەبدولقادر هودهود، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کوێتی لە دایکبووە، لە ساڵى 1999 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1982 لویس ئەراگۆن (Louis Aragon)، شاعیرى فەڕەنسى لە تەمەنى (85) ساڵى لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/10/1897 لە شارى نوى سورسین لەدایکبووە.

- لە رۆژى 24/12/1986 ئانا بریندا (Ana Brenda Contreras)، ژنە ئەکتەری مەکسیکی لە شارى ماک ئەلین لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە، لە ساڵى 2003 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/1986 لویس تۆملینسۆن (Louis Tomlinson)، گۆرانیبێژى بەریتانى لە شارى دۆنکاستر لە دایکبووە، لە ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 24/12/2008 هارولد پنتەر (Harold Pinter)، نوسه‌ری شانۆی به‌ریتانی لە تەمەنى (78) ساڵى بەنەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژی 10/10/1930 لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 24/12/2011 یوهانس خیسترز (Johannes Heesters)، ئەکتەر و گۆرانیبێژى هۆڵەندى لە تەمەنى (108) ساڵى بە جەڵتەى مێشک لە شارى ئەشتارنبۆرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 5/12/1903 لە شارى ئەمرسفورت لە هۆڵەندا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە