80276569_894196001041767_4614094060561367040_n.jpg

ئەنتۆلۆجیایەکی شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی بڵاو دەکرێتەوە

 

  

وەشانخانەی ئاژانسی شیعر لە دانیمارک لە درێژەی زنجیرە بڵاوکراوەکانیان بۆ شیعری بیانی لە ساڵی 2020 ئەنتۆلۆجیای شیعری نوێی کوردی بە زمانی دانیمارکی بڵاو دەکەنەوە.

 

ئەم پرۆژەیە شاعیرانی ھەموو پارچەکانی کوردستان لە خۆ دەگرێت بە کوردی ئەرمینیا و جۆرجیا و نزیکی ٥٥ شاعیر دەبن. مەرجی هەڵبژاردنی شاعیرەکان ئەوەیە کە دەبێ پێشتر لایەنی کەم یەک دەفتەرەشیعریان بڵاو کردبێتەوە و ھەروەھا شیعری حەفتاکان و ھەتا ئێستا دەگرێتەوە. شاعیرە کوردەکان کە بە زمانی تریش دەنووسن دەگرێتەوە، گرنگە کورد بن چ لە وڵات بن یان لە تاراوگە.

 

ئێستا وەک ڕاگەیاندنی پرۆژەکە و بە مەبەستی ھاوپشتیی کوردانی ڕۆژئاوا وەک ھاوخەمییەک وەشانخانەی ئاژانسی شیعر لە ڕێی گۆڤارەکەیانەوە ١١ شاعیری کوردیان لەو پڕۆژەیە بڵاو کردووەتەوە.

 

پرۆژەکە لە لایەن شاعیری دانیمارکی تۆڤارڵد بێرتسنەوە سەرپەرەشتی دەکرێت و ئالان پەری شاعیر و وەرگێڕی کوردی دانیمارکی کاری وەرگێڕان و سەرپەرشتیی وەرگێڕانەکان دەکات، لەگەڵ ھاوکارانی پڕۆژەی وەرگێڕانەکان دارا کوردە و ئەرسەلان چەلەبی.

 

11 شاعیرانی ناو گۆڤارەکە، کە دواتر دەبنە بەشێک لە ئەنتۆلۆجیاکە:

 

ھیوا قادر

چۆمان ھەردی

شاڵاو حەبیبە

ملکۆ ئەحمەد

نادیە کەریم

دارا کوردە

ئەرسەلان چەلەبی

مەمود ئەردەم

ئەسکەرە بۆیک - کوردی ئەرمینیا

ئەزیزێ گەردنێزی - کوردی جۆرجیا

ئالان پەری

 

بۆ تابلۆی بەرگی ئەنتۆلۆجیاکە سوود لە تابلۆیەکی عەلی جۆڵا وەرگیراوە.

 

 


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە