Zhn.jpg

بەرهەمى 20 ژنى نوسەر لە کتێبێکدا کۆدەکرێنەوە

بەرگی یەکەمی کتێبى (ژنە نووسەرەکانی کورد) لە دووتوێی (350) لاپەڕە لە نووسین و ئامادەکردنی زامدار ئەحمەد کە ژیان و بەرهەمی بیست ژنە نووسەر و شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانانی ئەو بوارەی لەخۆ گرتووە، چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە چەند رۆژى رابردوودا بەرگی یەکەمی کتێبى (ژنە نووسەرەکانی کورد) لە نووسین و ئامادەکردنی زامدار ئەحمەد کە ژیان و بەرهەمی بیست ژنە نووسەر و شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانانی لەخۆ گرتووە، چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبەکە تایبەتە بە ژیان و نووسین و بەرهەمی ژنە نووسەر و وەرگێڕەکانی کورد کە بیست ژنى نووسەری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەخۆ گرتووە، کە هەریەکەیان زیاتر لە (10) کتێبیان بڵاوکردۆتەوە بریتین لە: (کوردستان موکریانی، شوکریه‌ ره‌سوڵ، سۆزان جه‌مال، مه‌هاباد حه‌سه‌ن، به‌یان سه‌لمان، شیرین. ک، ڤینۆس فایه‌ق، کنێر عەبدوڵڵا، گەلاوێژ خان، شیرین تاھیر، زێنه‌ب یوسفی، کازیوه‌ ساڵح، باران، چنار نامیق، چنوور نامیق، شلێر ره‌شید، نازەنین عوسمان، فه‌وزیه‌ ساڵح، زارا ستاوه‌ند، شیلان گیلانی).


ئەم بابەتە 168 جار خوێندراوەتەوە