Mashwd.jpg

رۆمانێکى دەکات بە درامایەکى تەلەفزیۆنى

دەرهێنەر و نوسەر و وەرگێڕى ئێرانى (مەسعود کیمیایی) لە نوێترین کارى هونەریدا دەرهێنان بۆ فیلمێکى درامایەک دەکات، کە ناوەڕۆکى دراماکە رۆمانێکى خۆیەتى.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئێران بڵاویان کردەوە، کە دەرهێنەر و نوسەر و وەرگێڕى ئێرانى (مەسعود کیمیایی) دەرھێنەری بەناوبانگی فیلمی ( قیێر) کە باشترین فیلمی سینەمایی ئێرانە، لە ھەوڵی دروست کردنی درامایەکی گەورەیە بە ناوی (جسدھای شیشە ای) کە لە رۆمانە بە ناوبانگەکەی خۆى وەریگرتووە.

رۆمانەکە لە ساڵانی نەوەدەکان نوسیویەتی، کە رۆمانێکی سیاسی کۆمەڵایەتییە، بەهۆى هەبوونى خوێنەرى زۆر بۆ ڕۆمانەکە  تاکو ئێستاکە (26) جار چاپکراوەتەوە.

مەسعود کیمیایی لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 29/7/1941 لە شارى تاران لە دایکبووە.

دەرهێنەر و نوسەر و وەرگێڕى ئێرانیە.

لە ئێستادا تەمەنى (78) ساڵە.

لە ساڵى 1968 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە