Kosrat_Bekas.jpg

سه‌مای تابلۆیه‌کی سپی بڵاوکرایەوە

جگە لەوەى کۆڕێکى شیعرى پێشکەش کرد، یەکەمین دیوانە شیعرى خۆشى بڵاوکردەوە.

رۆژى سێشه‌مه‌ 23/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە له‌ هۆتێلی چوار چرا لە شارى هەولێر، ژنە شاعیرى کورد (کۆسره‌ت ئه‌حمه‌د بێکه‌س) ئێوارە کۆڕێکى شیعر خوێندنەوەى بۆ هەوادارانى شیعر پێشکەشکرد، دواى ئەوەى چەند تێكستێكی دیوانە تازەکەى خوێندەوە، دواتریش بە واژۆى خۆى دیوانی (سه‌مای تابلۆیه‌کی سپی) پێشکەشى ئامادەبوان کرد.

کۆسرەت بێکەس، جگە لەو دیوانەى کە ئەمساڵ بە چاپى گەیاندووە، هەر لەمساڵدا کتێبى (لەبیر کردن.com )ى ئه‌حلام موسته‌غانمی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه ‌کردەوە بە کوردى و شیعرەکانى لە چەندین رۆژنامە و گۆڤار بڵاوکردۆتەوە.


ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە