Taba.jpg

فێستیڤاڵى تەبا بۆ شیعر سازدەکرێت

بەشى چالاکیى وێژەیى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى فێستیڤاڵى تەبا بۆ شیعر سازدەکات.

وا بڕیارە رۆژى شەممە 28/12/2019 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى بەسەرپەرشتى بەشى چالاکیى وێژەیى سلێمانى و بە هاوبەشى دەستەى شاعیرانى تەبا بۆ ژمارەیەک شاعیرانى گەنج و لاو سازبکات.

لە لێدوانێکى تایبەت بۆ سایتى گەلاوێژ (ئاکۆ شارۆشى) خاوەنى بیرۆکەى سازدانى ڤیستیڤاڵى تـەبـا بۆ شیعر رایگەیاند، لە فێستیڤاڵى تەبا (37) شاعیر یەکەى بە دەقێکى شیعرى بەشداریان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە و کە هەر یەکەیان دەقەکەى خۆى دەخوێنێتەوە و لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم و سێ یەمى ڤیستیڤاڵ دابەش دەکرێت، ئەمە جگە لەوەى بڕوانامەى ڕێزلێنان بە (10) دە یەکەمەکانى فێستیڤاڵ دەبەخشرێت.

سەبارەت بە لێژنەى هەڵسەنگاندیش وتى: لیژنەیەکى (3) سێ کەس پێکهێنرا بۆ هەڵسەنگاندنى شیعرەکان و لیژنەکە زۆر بە وردى کارەکانیان ئەنجامداوە و ریزبەندیان بۆ هەر دەقێکى شیعرى کردووە، لە پاى ئەرک و ماندوبونیان بـڕوانامەى ڕێزلێنـان پێشکەش دەکرێت.

لە کۆتایش سوپاسى هەموو ئەوانەى کرد کە هاوکاریان بوونە بۆ ئەنجامدانى ئەم فێستیڤاڵە، لەوانە (بەڕێوەبەرایەتى چالاکى وێژەیى سلێمانى، هەردوو مامۆستاى زانکۆى راپەڕین (بـەرزان على پیرۆت و هێرش چـەتۆ حسێن) کە ئەندامى لیژنەى هەڵسەنگاند بوون.


ئەم بابەتە 165 جار خوێندراوەتەوە