Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 26/12

- لە رۆژى 26/12/1891 هنرى میلر (Henry Valentine Miller)، رۆماننوس و نیگارکێشى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە رۆژى 7/6/1980 لە تەمەنى (88) ساڵى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1921 کەمال شناوى، ئەکتەرى میسرى لە لە شارى مەلکان لە سودان لە دایکبووە، لە رۆژى 22/8/2011 لە تەمەنى (92) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1934 بەدەرەددین جمجوم، ئەکتەرى میسرى لە شارى خەلیل لە فەڵەستین لە دایکبووە، لە رۆژى 21/4/1994 لە تەمەنى (57) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1960 تاکو ساڵى 1994 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1945 ئەحمەد یوسف داود، رۆماننوس و شاعیرى سورى لە گوندە نخلە لە شارى ترتوس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/1947 عاتف تەیب، دەرهێنەرى میسرى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/1961 فادیە عەبدولغەنى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/1963 لارس ئەلریم، موزیکیانى دانیمارکى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/1974 فەرید ئەتڕەش، گۆرانیبێژى سورى/ میسرى لە تەمەنى (64) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/10/1910 لە شارى سویدا لە سوریا لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1974 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 26/12/1975 ئەسعەد زهرانى، ئەکتەرى سعودى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/1976 براد سوایل، ئەکتەرى کەنەدى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/1978 لوئەى کیالى، نیگارکێشى سورى لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى حەلەب کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/1/1934 لە شارى حەلەب لە دایکبووە.

- لە رۆژى 26/12/1979 کریس دۆترى، گۆرانیبێژ و موزیکیانى ئەمەریکى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/1979 غادە رەجەب، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە،

- لە رۆژى 26/12/2000 جیسۆن روباردس (Jason Robards)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (78) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى بریدگبۆرت کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/7/1922 لە شارى شیکاگۆ لە ئەمەریکا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە