linda_pastan.jpg

لە فریشتەکانم ماندووم

لیندا پاستان/وەرگێڕانی: شاڵاو حەبیبە

«لە فریشتەکان ماندوویت؟»/مایرا سکاریوو


لە فریشتەکان ماندووم،
لە باڵە گەورەکانیان
کە دەکرێنەوە وەکوو پەردە
لەسەر تەختەشانۆی نمایشێک کە حەز ناکەیت بیبینیت.
ماندووم لەم جبە ڕەنگ-شیرییانە
لەم سەر-شانە پڕئەستێرانە
لەم نینۆکە جوان و نیوەڕوونە سەدەفییانە
کە ڕۆحی بوونەوەرگەلی بچکۆلە
لەملاوئەولایانەوە
ڕادەکەن.


حەز دەکەم بڵێم شەیتان بە بیر بهێننەوە
کەوتنەخوارەوەی ئەو باڵە شەمشەمەکوێرەئاسا و چرچولۆچبووە
لە حەریمی پڕمیهری مەلەکووتی ئەعلا بە بیر بهێننەوە.
بەڵام ئەوان تەنیا پێدەکەنن
دەنگیان تۆنی نماویی چەنگێکی هەیە
کە وەک تاڤگەیەک دەڕژێتە نێوان نۆتەکانی مۆسیقاوە.
ئەوان بە دەنگی لەدەستچووی دایکم
گۆرانیم بۆ دەڵێن و
بیرم دەهێننەوە تێکڕای ئەو پەیمانانەی
بەوم دان و لەسەر بەڵێنی خۆم نەمام.

 

 


1991

 

لیندا پاستان ژنەشاعیرێکی ئەمەریکییە، ساڵی ١٩٣٢ لە نیویۆرک لە دایک بووە.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە