فیلمی سینەمایی لەپێناو ئازادی لە سلێمانى نمایشدەکرێت

فیلمی سینەمایی لەپێناو ئازادی، کە باس لە بەرخۆدانی ژمارەیەک گەنج دەکات، لە دوای فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆڵکاتا، بۆ یەکەمجار لە سینەمایەکی هەرێمی کوردستان پەخش دەکرێت.

وا بڕیارە رۆژى سێشەممە 31/12/2019 لە دووکاتى جیاواز لە کاژێر (6) و (9)ى شەو بۆ جاری یەکەم و تەنها شەوی سەری ساڵ لە سینەما سالم پەخشبکرێت، فلیمەکە لە کەسایەتی و ڕوداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە و لە دەرهێنانی (ئەرسین چەلیک).

بەشی سەرەکی فیلمەکە لە شارى کۆبانێ تۆمارکراوە، لەوکاتەدا جەنگی دژ بە داعش لە رەقە ھەبووە و لە ماوەی تۆمارکردنی فیلمەکەدا لەشکری تورکیا ھێرشیانکردۆتە سەر عەفرین، کەسایەتییەکانی فیلمەکە لە ڕاستی وەرگیراون.

فلیمی کوردی "لە پێناوی ئازادیدا" لە دوای فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کۆڵکاتا، بۆ یەکەمجار لە سینەمایەکی هەرێمی کوردستان پەخش...

Posted by Ji Bo Azadiyê / The End Will Be Spectacular on Friday, December 20, 2019

ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو