Raof_Begard.jpg

رەئوف بێگەرد خەڵاتى رێزلێنانى پێبەخشرا

بەمەبەستى رێزگرتن لە تەمەنێک خزمەتی چیرۆکنوس و ئەدیبى کورد (رەئوف بێگەرد) مەراسیمێکى شایستەى بۆ ئەنجامدرا.

رۆژى پێنجشەممە 26/12/2019 کاژێر (3:30)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی سینەما سالم لە شارى سلێمانى ناوەندی غەزەلنووس لەژێرناوى (گەردانەیەک بە گەردەنى ئەدەبى کوردیەوە) مەراسیمێکى شایستە بۆ چیرۆکنوس و ئەدیبى کورد (رەئوف بێگەرد) ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا جگە لە بڵاوکردنەوەى کتێبی (یاداشتەکانی کافکا)، کە رەووف بێگەرد کردوویە بە کوردی بڵاوکرایەوە، هەر بەم بۆنەیەوە چەندین وتار پێشکەشکران، کە سەرجەمیان باس لەکار و بەرهەمى ژیانى مامۆستا رەئوف بێگەرد بوو.

لە مەراسیمەکەدا جگە لە ناوەندی غەزەلنووس کە بە مەراسیمەکە هەڵسابوو، خەڵاتى تایبەتیان بۆ ئامادەکردبوو، چەندین کەستیەتى و ناوەندى روناکبیرى خەڵاتى رێزلێنانیان پێشکەشى رەئوف بێگەرد کرد.

بۆ زانینى زانیارى لەسەر ژیانى رەئوف بێگەرد کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە