Kesha-bekotakan.jpg

کورتە فیلمى کێشە بێ کۆتان بڵاودەکرێتەوە

کورتە فیلمى کێشە بێ کۆتان، کە باس لە دیاریدەی بە یانسیب بوونی پرۆسەی هاوسەرداری دەکات لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.

فیلمى کێشە بێ کۆتان، کە چەند ئەکتەرێک رۆڵى تیادادەبینن، بەمزوانە بەڕێککەوتن لەگەڵ دەرهێنەرى فیلمەکە لە کىناڵەکانى راگەیاندنى بینراو پەخشدەکرێت.

ناوەڕۆکى فیلمەکە باس لە دیاریدەی بە یانسیب بوونی پرۆسەی هاوسەرداری دەکات لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا دەکات و (2) دوو منداڵ بەناوەکانی (بەیسا ئاکۆ و رەنوو ڕێبوار) لەگەڵ چەند ئەکتەرێکى دیکە بەناوەکانی (سایە کەریم، شاد بورهان، تابان کەریم، ئاشنا کاکەجوان، کەیوان حسێن، کاربین سەلام و ئاکۆ شارۆشی) رۆڵى تێدا دەبینن.

فیلمەکە لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانى بەشی هونەری ڕێکحراوی شنەبای خاکە و (کاربین سەلام) بەڕێوەبەری بەرهەم و خاوەن بیرۆکەى فیلمەکەیە و سیناریۆ و دەرهێنانی (ئاکۆ شارۆشی)یە و (باڵا ئاکۆ) وێنەگرى فیلمەکەیە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە