.jpg

جەژنی چلساڵەی نووسەرێتیی هارووکی موراکامی

 

هارووکی موراکامی نووسەری ژاپۆنیی دانیشتووی بەریتانیا، بە نیازە بە بۆنەی چل ساڵ پیشەی نووسەرێتیی خۆیەوە بە بەشداریکردنی لە شوێنێکی ئەدەبیدا جەژن بکات.

 

لیب هۆب بڵاوی کردەوە، هاورووکی موراکامی یەکەم جار بیستوپێنج ساڵ لەمەوبەر لە شوێنێکی ئەدەبیدا بۆ خوێنەرەکانی کتێبی خوێندووەتەوە. بۆیە بە نیازە چلساڵەی نووسەرێتیی خۆی بەم کارە بکاتە جەژن.

 

موراکامی لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا لە مەراسیمێکی ئەدەبیدا بە ئامادەبوونی میکۆ کاواکامیی نووسەری ژاپۆنی، ٣٠ خولەک بۆ خوێنەران کتێبی خوێندەوە. پێشتر لە ساڵی ١٩٩٥ـدا پاش بوومەلەرزە ترسناکەکەی ژاپن بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای وڵاتەکە چیرۆکی خوێندبووەوە.

 

موراکامی زۆربەی چیرۆک و ڕۆمانەکانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی نووسیون و تا ئێستا بۆ زیاد لە ٥٠ زمان وەرگێڕدراون. کتێبە بەناوبانگەکانی بریتین لە: خۆشەویستیی ترسناک، کافکا لە کەناردەریا، دارستانی نەرویجی، تسوکور تازاکیی بێڕەنگ و ساڵەکانی لە غوربدا، کە هەموویان بە زمانی کوردییش هەن.

 

نووسەرە ٧٠ ساڵە ژاپۆنییەکە ئێستا بڕیاری داوە لە مەراسیمێکی ئەدەبیدا، لە زێدەکەی خۆی، چەند بەشێک لە ڕۆمانە تازەکەی بە ناوی "دانپیانانەکانی مەیموونێکی شیناگاوا" بخوێنێتەوە. ڕۆمانەکە بەس لە ژنێک بە ناوی میزوکی دەکات کە ناوی خۆی لە بیر چووەتەوە چونکە مەیموونێک لێی دزیوە.

 

 


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە