Son.jpg

سۆ، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى کۆچى دوایى کرد

ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى سۆ لیۆن لە تەمەنى (73) ساڵى کۆچى دوایى کرد.

رۆژنامەى نیۆرک تایمز هەواڵى کۆچى دوایى ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى و خاوەنى خەڵاتى گۆڵدن گڵۆپ لە ساڵى 1963 و پاڵەوانى فیلمى (لۆلیتا)ى بڵاوکردەوە، بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، سۆ بۆ ماوەیەکى زۆر بەدەست نەخۆشیەوە ناڵاندویەتى، هەر ئەمەش هۆکارى مردنەکەى بووە.

سۆن، دواى ئەوەى لە ساڵى 1997 بەشدارى کرد لە فیلمى (لۆلیتا) ناوبانگى زۆرى پەیدا کردوو بوو بەیەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانى سینەماى ئەمەریکى.

سۆ لیۆن (Sue Lyon) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 10/7/1946 لە شارى دافنپۆرت لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

لە ساڵى 1959 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

لە ساڵى 1963 خەڵاتى گۆڵدن گڵۆپى وەرگرتووە.

لە رۆژى 26/12/2019 لە تەمەنى (73) ساڵى بەنەخۆشى لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە