aso_omer_swara.jpg

لە ئاسۆس هەردى بۆ ئاسۆ عومەر

دواى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد (ئاسۆ عومەر سوارە) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، هاوڕێ و هاوپیشەکانى روداو و بەسەرهاتە خۆش و ناخۆشەکان لەگەڵیدا دەگێڕنەوە، ئێمە وێراى دەستخۆشى لێیان هەوڵدەدەین بەشێکى روداو بەسەرهاتەکانى هاوڕێ و هاوکارمان کاکە ئاسۆ بۆ ئێوە بڵاوبکەینەوە، بۆ ئەوەى یادەوەرییەکانى بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویى بمێنێتەوە.

لە واڵى نوسەر و رۆژنامەنووس ئاسۆس هەردى هاوڕێى کاکە ئاسۆ وەکو خۆى وەرگیراوە:

رۆحت شاد ئاسۆ گیان

لەو کاتەوە کە ئەو هەواڵەم پێگەیشتووە، لەبەر گریان هیچم بۆ ناوترێ، هیچم بۆ نانووسرێ. چی بڵێم براکەم! لەوەتەی فامم کردۆتەوە تۆ بەشێکی گرنگی لە ژیانم. خۆت، مامۆستای گەورەم مامۆستا عومەر، خوشک و براکان.

هاوڕێی تەمەنم ئەزانی پەنجا ساڵی تەواوە؟ لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەی مەحویی سەرەتاییەوە... تا پێنج شەممەی رابردوو کە بۆ دواجار یەکمان بینی...

هیچم بۆ ناوترێ، هیچیشم بۆ نانووسرێ. رۆحت شاد براو هاوڕێ ئازیزەکەم. یادت هەمیشە زیندووە.


ئەم بابەتە 113 جار خوێندراوەتەوە