Falcon.jpg

کەناڵەکانی فاڵکۆن سەرجەم بەرنامە تایبەتەکانی بە سەری ساڵى ڕاگرت

بە بۆنەى کۆچى دوایى هونەرمەندى کورد (ئاسۆ عومەر سوارە) جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ، کەناڵى تەلەفزیۆنى فالکۆن سەرجەم بەرنامەکانى ئەمشەوى راگرت، هەروەک لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە: "دوای ئەوەی کۆمەڵێک بەرنام ەو چاوپێکەوتنی کەسایەتیە دیارو ناسراوە وەرزشی و سیاسی و ھونەریە کوردستانیەکانمان ئامادەکردبوو، و لە ستۆدیۆیەکی تایبەت و زۆر گەورە بۆ سەرجەم کارمەندانی کاناڵەکانی فاڵکۆن بڕیار بوو ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠ ڕاستەوخۆ ببێتە میوانی ماڵەکانتان، وەک ھاوغەمیەک بۆ کۆچی دوای ھونەرمەند و کەسایەتی ناسراوی کوردستان و شاری سلێمانی ئاسۆ عومەر سوارە، سەرجەم بەرنامەکانمان ڕاگرت".

دەقى نوسینەکەى کەناڵى فالکۆن وەک خۆى:

کەناڵەکانی فاڵکۆن سەرجەم بەرنامە تایبەتەکانی بە سەری ساڵ ڕاگرت...

دوای ئەوەی کۆمەڵێک بەرنامەو چاوپێکەوتنی کەسایەتیە دیارو ناسراوە وەرزشی و سیاسی و ھونەریە کوردستانیەکانمان ئامادەکردبوو ، وە لە ستۆدیۆیەکی تایبەت و زۆر گەورە بۆ سەرجەم کارمەندانی کاناڵەکانی فاڵکۆن بڕیار بوو ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠ ڕاستەوخۆ ببێتە میوانی ماڵەکانتان، وەک ھاوغەمیەک بۆ کۆچی دوای ھونەرمەند و کەسایەتی ناسراوی کوردستان و شاری سلێمانی ئاسۆ عومەر سوارە، سەرجەم بەرنامەکانمان ڕاگرت.


ئەم بابەتە 101 جار خوێندراوەتەوە