ASo_omar3.jpg

راگەیەنراوێک لەبنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردو ئاسۆ عومەر سوارەوە

بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکرد و ئاسۆ عومەر سوارە جێگرى سەرۆکى بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ لە راگەیەنراوێکیدا سوپاسی لایەنە حکومییەکان و سەرجەم ئەدیبان و هونەرمەندان و کەناڵەکانی راگەیاندن و حزب و رێکخراوەکان و هاوڕێ و دۆستان و خزمانیان دەکەن، دەشڵێن: "کۆچی کاکە ئاسۆ هەموانی راچڵەکاند و کەلێنێکی گەورەی لە هونەری کوردیدا جێهێشت". 

دەقی راگەیەنراوەكەی بنەماڵەی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە 

بەناوی بنەماڵەی مامۆستا عومەری حاجی محەمەدی قوربانی پێنجوێنی سوپاس و پێزانین و دەستخۆشیمان هەیە بۆ هەریەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم ئەدیبان و هونەرمەندان و دەزگای میدیایی كوردسات و سەرجەم كەناڵەكانی تری هەرێمی كوردستان و حكومەت حزب و ڕێكخراوەكان و هاوڕێ و دۆست و خزم و كەسوكارمان.

كۆچی دوایی هونەرمەندو پێشكەشكاری دیاری كورد كاكە ئاسۆ عومەر سوارە هەموانی راچڵەكاند و كەلێنێكی گەورەی لە هونەری كوردیدا جێهێشت، لەساتەوەختی كۆچی ناوادەی كاكە ئاسۆوە تەواوی چین و توێژەكان بە سینەی پڕ ئاخ و چاوی پڕ لە فرمێسكەوە لە مەراسیمی بە خاكسپاردن و پرسەكەیدا بەشدارییان كردو سەبووری و ئارامیان بە دڵی پڕ لەناسۆری خانەوادەكەی بەخشی كە بەشداربوون لە پرسەی كۆچی ناوادەی كاكە ئاسۆ برامان.

بەشداربوونتان سەبوری و ئارامی بەخشیە دڵی پڕ لە ناسۆرمان، داواكارین لە یەزدانی مەزن پاداشتی چاكە هەموو لایەك بداتەوەو كاكە ئاسۆ عومەر سوارەش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

ئاكۆ عومەر - برای ئاسۆ عومەر سوارە 


ئەم بابەتە 130 جار خوێندراوەتەوە