Dlzar.jpg

(25)ەمین شاعیری جیهانی: ئەحمەد دلزار

فازیڵ شەوڕۆ

دوعاخوازین کە ئێوارەی 8 ی کانوونی دووەمی 2020، شاعیری گەورەی کورد، مامۆستای تێکۆشەر (ئەحمەد دلزار) سەدەیەک لە تەمەنی تۆمار بکات. بەمەش ئەم شاعیرە مەزنە کوردە، دەبێتە (25)ەمین شاعیر لە مێژووی جیهاندا کە تەمەنی بگاتە سەدەیەک و هەورازتر. شاعیری (ئایرشی – ئایرلەندی Colm de Bhailís) بە تەمەنترین شاعیر بووە کە (109) سالَ ژیاوە لە (1796 تا 1906).

لە هەموو جیهاندا نزیکەی (165) ئەدیب هەبوون کە تەمەنیان سەدەیەک و هەوارزتریان تەواوکردوە.

خۆزیا زانکۆیەک یان هەر مەڵبەندێکی ئەدبی یان ڕۆشنبیریی، هەوڵیان دەدا کە بڕوانامەی دکتۆرای فەخری ببەخشنە ئەم شاعیرە بەرزەی کورد.

(ئەحمەد دلزار)، لە ئێوارەی 8 ی کانونی دووەم، لە ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لەدایکبووە. ئەو یەکەم شیعری لە ساڵی 1940 نووسیوە کە بە دڵی مامۆستا تۆفیق وردی بووەو پەسندی کردووە.
سڵاوو خۆشەویستی بۆ مامۆستای گەورەم، دلزاری شاعیر و خەباتگێر و مرۆڤدۆست.


ئەم بابەتە 90 جار خوێندراوەتەوە