As0.jpg

ئەمڕۆ ھاتم و لەوێ نەبوویت

بوار نورەددین

ئەمڕۆ ھاتم و لەوێ نەبوویت،

خۆم بۆ نەگیرا و ھاتمە ژوورەکەت،

ھاتم بۆ دیدەنیت، ھەر دیارنەبوویت،

ئەوە لە کوێیت؟

توخوا لە کوێ بوویت؟

بۆ دیارنەبوویت؟!

جگەرەمان داگیرساند،

دڵمان تەقی، شەقی برد،

زۆریش دانیشتین، ھەر نەھاتیتەوە:

«نایەیتەوە،

سەرێ لە شار نادەیتەوە،

بیری سلێمانی ناکەیت...».

من ھەر بە تەمام بێیتەوە،

ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەر دێیتەوە.

تێبینی:

پارچە شیعری ناو کەوانەکە، ھی ھاوڕێم ئیسماعیل محەمەدە، وێنەکەشم لە گرتەیەکی فیلمی ژانی گەل وەرگرتووە.


ئەم بابەتە 231 جار خوێندراوەتەوە