Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 5/1

- لە رۆژى 5/1/1846 رودلف ئوکن (Rudolf Eucken)، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی لە شارى ئەورچ لە دایکبووە، لە رۆژى 15/9/1926 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى یینا لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1908 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 5/1/1927 تاهیر شەریعە، دەرهێنەرى سینەماى فەڕەنسى لە شارى سیادە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/11/2010 لە تەمەنى (83) ساڵى لە شارى زەهرا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1931 رۆبه‌رت دوفال، ئه‌کته‌ر و دەرهێنەری ئه‌مریکی لە شارى سان دیگۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/1/1931 خوان گویتیسۆلۆ (Juan Goytisolo)، رۆماننوسى ئیسپانى لە شارى بەرشەلۆنە لە دایکبووە، لە رۆژى 4/6/2017 لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى مەراکش لە مەغریب کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1932 ئیمبۆتۆ ئیکۆ (Umberto Eco)، نووسەر و بیرمەند و رەخنەگری ناوداری ئیتاڵی لە شارى ئەلساندریا لە دایکبووە، لە رۆژى 19/2/2016 لە تەمەنى (84) ساڵى لە شارى میلان لە ئیتاڵیا بە نەخۆشى شێرپەنجى پەنکریاس کۆچى دوایى کرد، نووسەری رۆمانی بەناوبانگی (ناوی گوڵی سوور)ە، کە زیاتر بەم رۆمانە ناسراوە و هاوکات کراوەتە فیلمێکی سینەمایی و یەکێک لە ناوە دیار و خاوەن پێگەکانی بواری ئەدەب و رەخنەگری جیهانییە، ئەو کاتەى کۆچى دوایى کرد، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە پەیامێکدا سەرەخۆشی کردووە و هاوکات ئیکۆی وەک فەیلەسووفێکی بەرجەستەی جیهانی ناساندووە.جیا لە نووسینی پێنج رۆمان لە بوارەکانی فکر، فەلسەفە و رەخنەی ئەدەبیدا (40) کتێبی دیکەى نووسیوە.هەموو رۆمانەکانی بۆ بەشێکی زۆر لە زمانە زیندووەکانی دونیا وەرگێڕدراوە و کتێبی (ئیمان و بێ‌ ئیمانی)ش کراوەتە کوردی.

- لە رۆژى 5/1/1946 دیان کیتون (Diane Keaton)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى سانتانا لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/1/1947 ئه‌حمه‌د بدیر، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قنا لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1952 حاتم زولفه‌قار، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە رۆژى 15/2/2012 لە تەمەنى (60) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1960 عەبدولباست حموده‌، ئەکتەر و گۆرانیبێژی میسری لە دایکبووە، لە ساڵى 1975 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1961 بیرم تونسی، شاعیری میسری لە تەمەنى (67) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/3/1893 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/1/1963 هودا حەمادە، ژنە ئەکتەرى ئوردەنى کە کارە هونەرییەکانى لە کوێت ئەنجام دەدات لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1969 مارلین مانسن (Marilyn Manson)، گۆرانبێژی ئه‌مریکی لە شارى کانتۆن لە ویلایەتى ئۆهایۆ لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1986 محەمەد رەمەزان، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1986 دیبیگا بادکۆن، ژنە ئه‌کته‌ری هیندى لە شارى کۆپنهاگن لە دانیمارک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/1/1988 زینات علوى، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (57) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/5/1930 لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1971 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1992 فه‌هد باسم، ئه‌کته‌ری کوێتی لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1998 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/1996 ماکس بالدری، ئه‌کته‌ری ئینگلیزی لە شارى ریدهیلى ناوچەى سرى بەریتانیا لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/2007 سوعاد نەسر، ژنه‌ ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (53) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/3/1953 لە شارى قاهیرە لە ساڵى 1973 تاکو ساڵى 2005 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/2011 محەمەد دفراوی، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لەشارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/5/1931 لە شارى دسوق لە دایکبووە.

- لە رۆژى 5/1/2016 مەمدوح عەبدولحەلیم، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/11/1959 لە شارى منوفیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1970 تاکو ساڵى 2014 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 5/1/2017 رەفیق سبیعى، ئه‌کته‌ری سورى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 9/2/1930 لە شارى دیمەشق لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە