Fars.jpg

کتیبی جه‌مال داوود پێشه‌نگێکی هونه‌ری فۆتۆگرافی له‌ کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه‌

کتیبی (جه‌مال داوود پێشه‌نگێکی هونه‌ری فۆتۆگرافی له‌ کوردستان) له‌ نووسین و ئاماده‌کردنی  فۆتۆگرافه‌ر و نووسه‌ر فارس سه‌عدی بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

وابڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا و لە مەراسیمێکى شایستەدا کتیبی (جه‌مال داوود پێشه‌نگێکی هونه‌ری فۆتۆگرافی له‌ کوردستان) له‌ نووسین و ئاماده‌کردنی  فۆتۆگرافه‌ر و نووسه‌ر فارس سه‌عدی و پێشه‌کی و پێداچوونه‌وه‌ی ئازاد عه‌بدولواحید لە دووتوێى (320) لاپەڕە بڵاوبکرێتەوە.

کتێبەکە کە لە تاران چاپکراوە تایبەتە بە ژیان و ئه‌زموونی جه‌مال داوودى  فۆتۆگرافەر و موزیکیان و شانۆکارى کورد دەکات، لە ئێستادا سەرجەم کارەکانى چاپەمەنى تەواوبووە و لە ئایندەیەکى نزیكدا بڵاودەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە