__.jpeg

هەرکات ئیشت نەبوو بیر لە من بکەرەوە

جوبران خەلیل جوبران/وەرگێڕانی: شەماڵ وەلی

 

 

سێ شیعر

 

 

 

هێشتا ماڵئاواییت نەکردووە دڵم بۆت تەنگ بووە

چیم بەسەر دێت

ئەگەر ڕۆژێک لە من دوور بیت

هەرکات هیچ ئیشێکت نەبوو بیکەیت

بیر لە من بکەرەوە

من لە خەونی تۆدا شیعر دەنووسم

شیعرێک بۆ چاوەکانت و

بۆ

دڵتەنگی

*

 

ئەمڕۆ دەگاتە کۆتایی

لە سبەینێ بۆم مەدوێ

من ناڵێم:

سبەی ڕۆژێکی دیکەیە

من دەڵێم:

تۆ ڕۆژێکی دیکەیت

تۆ سبەینێیت

هەر ئەوەی کە دەبێ لە پێناویدا زیندوو بمێنمەوە

*

 

بەهارەکەم لە کوێیت؟

لە کوێ عەتری خۆتت پەخشاندووە؟

لە کوێ هەنگاو دەنێیت و

لە کامە ئاسمان سەری خۆت بەرز دەکەیتەوە

تا دڵت بکەیتەوە؟

ئاه ئەی گوڵەکەی یەکەمین بەهارم

بۆ کوێ چوویت؟

ئایا هەرگیز بەرەو من دەگەڕێیتەوە؟

ئایا هەناسە هەراسانەکانمان

جارێکی تر دەچنەوە بەرەو ئاسمان؟

ئاخ ئەی بەهارەکەم

بەهاری من

پێم بڵێ ئاخر لە کوێیت؟

*

 

 

| جوبران خەلیل جوبران، ٦ـی جێنیوەریی ١٨٨٣ لە لوبنان لە دایک بووە. ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لەدایکبوونیەتی. نووسەرێکی مەزنی لوبنانییە و لەناو کوردیشدا بەناوبانگە. ١٠ـی ئەپڕێڵی ١٩٣١ لە نیویۆرک کۆچی دواییی کردووە.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە