FalsafA.jpg

بەمزوانە، کتێبى فەلسەفە و ئەدەب بڵاودەکرێتەوە

وا بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا ناوەندى رۆشنبیرى  رەهەند لە زنجیرە چاپکراوەکانى خۆیدا کتێبى (فەلسەفە و ئەدەب) لەگەڵ هەردوو هونەرى شیعرى ئەرستۆتالیس و هۆراس لە نووسینى (پ. د. حەمید عەزیز) بڵاوبکاتەوە.

ئەم کتێبە لە چەند لێکۆڵینەوەیەکى فەلسەفى پێکهاتووە، کە سەرجەمیان پەیوەستن بە پەیوەندى فەلسەفە و ئەدەبەوە و ئەو کاریگەرییانەى لەسەر یەکترى هەیانبووە.

لەنێو ئەم کتێبەدا وەڵامى پرسیارەکانى پەیوەندى نێوان دوو چەمکە بەڕوونى لە چەند گۆشەنیگایەکەوە دەخرێنەڕوو، هەروەها نوسەر بۆ دەوڵەمەندکردنى کتێبەکە دوو دەقى لە دەقە بنچینەییەکانى هۆراس و ئەرستۆتاڵیسى وەکو دوو تێکستى هەڵبژاردە بۆ خوێنەر وەرگێڕاوە، کە تایبەتن بە هونەرى شیعر، کە ئەوانیش کۆمەکى زیاترى خوێنەر دەکەن بۆ تێگەیشتن لە شیعر وەکو یەکێک لە کۆنترین ژانرە ئەدەبییەکان.


ئەم بابەتە 156 جار خوێندراوەتەوە