Salami.jpg

نزار سەلامى، لە دوو دراماى نوێدا بەشدارى دەکات

نزار سەلامى لە گرتە ڤیدیۆیەکى نوێدا مژدەى بەشداریکردن لە دوو دراماى نوێدا بۆ هەوادارانى رادەگەیەنێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕەکانى کۆمەڵایەتى بڵاوکراونەتەوە، هونەرمەندى کورد نزار سەلامى باس لە بەشداریکردنى لە دوو دراماى کوردى لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى رادەگەیەنێت، لە سەرەتاى گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەڵێت: "لە ئایندەیەکى نزیک دەستدەکەین بە وێنەگرتنى درامایەک لە شارى سلێمانى، هیوادارم جێى رەزامەندى ئێوە بێت، لە هەمان کاتیشدا درامایەکى دیکە دروستدەکەین لەشارى قەڵاو منارەى خۆشەویست".

هەوەها ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە لە هەردوو درامەکەدا بەشدار دەبێت و رۆڵى تیادا دەبێت.

سەبارەت بەو پرسیارەى کە بۆچى دراماى کورد کەم بەرهەمدەهێنرێت؟ هۆکارەکەى بۆ قەیرانى دارایى چەند ساڵى رابردوودا گەڕاندەوە، لەگەڵ نەبوونى پاڵقشتى دارایى، بەڵام هەروەک خۆى وتنەنى، لە ئێستادا وردە وردە کەرتی تایبەت

و کۆمپانیاکان بیر لەوە دەکەنەوە کە دەست بکەن بە دروست کردنی فیلم و دراما.

نزار سەلامی مژدەی دوو درامای نوێی بۆ هەوادارانی ڕاگەیاند @nzarsalamiofficial

Posted by Kmagazin.net on Wednesday, December 11, 2019

ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە