kaihankalhur.jpg

بە هونەرمەندى ئەمساڵ دیاریکرا

هونەرمەند و میوزیک ژەنی بەناوبانگی کوردو جیهان کەیهانی کەڵهوڕ سێ خەڵاتی گەورەى جیهانى بەدەستهێنا.

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردودا فێستیڤاڵی (گڵۆباڵ فۆست) لەشاری نیویۆرکی ئەمریکا بەبەشداری بەناوبانگترین میوزیک ژەن و گۆرانیبێژە نیشتمانیەکانی جیهان بەڕێوەچوو، کەیهانی کەڵهوڕ بەبێ ئەوەى ئامادەى فێستیڤاڵەکە بێت، توانی سێ  خەڵاتە گەورەى فێستیڤاڵەکە بەدەست بهێنێت، کەبەناوبانگترینیان، خەڵاتی بەشی کاریگەری (تۆم ئیشنایبڵ)ە.

که‌ڵهوڕى خاوەنى هەڵوێستى نیشتمانییە و ساڵى رابردوو له‌میانه‌ی کۆنسێرته‌که‌ی له‌ له‌نده‌ن، په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌، وتی: "توندوتیژی و ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌ ده‌ستپێکراوه‌ له‌سوریا، نه‌ته‌وه‌ی مه‌زنی کورد خه‌ریکن ره‌نج ئه‌کێشن له‌به‌رامبه‌ر سته‌م، ئه‌مه‌ کوژرانی زۆرتری لێئه‌که‌وێته‌وه‌، ئاواره‌ی زیاتری لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌، کێشه‌ی ئاواره‌ی ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌زانین به‌شێک له‌سیاسه‌تمه‌داران ئه‌م شتانه‌ نازانن، تێناگه‌ن"، هەروەها ئەوەى بۆ ئامادەبوان رونکردبویەوە، کە بڕیاربوو له‌ئیسته‌نبوڵ کۆنسێرتێکى هه‌بێت، بەڵام هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌، وه‌کو هێمایه‌ک بۆ رێزێک بۆ خوشک وبرایانی کوردى.

کەیهانی کەڵهوڕ لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 25/11/1963 لە شارۆچکە شاباد (ئیسلام ئاباد) لە شارى کەرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە.

- هونەرمەند، موزیکژەن و ئاوازادانەرى کوردە.

- لە ساڵى 1968 لە تەمەنى (5) ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى مۆسیقا کردووە.

- لە ساڵى 1975 لە تەمەنى (12) ساڵیدا بەشێوەیەکى شارەزایانە درێژەى بەکارى مۆسیقاداوە.

- لە ساڵى 1976 لە تەمەنى (13) بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای رادیۆ و تەلەفزیۆنى ئێران لە کرماشان.

- لە ساڵى 1980 لە تەمەنى ١٧ ساڵیدا چووەتە وڵاتى ئیتاڵیا.

- دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رویکردۆتە وڵاتى کەنەدا و بەشى ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە.

- لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق (١٩٨٠ - ١٩٨٨) موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە.

- لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ڕێکخراوى زانستى، ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ - UNESCO) وەک بەشێک لە کەلەپورى جیهانى، ئامێرێکى مۆسیقاى جیهانی و بەشێک لە کولتور و رۆشنبیری و کەلەپوری مرۆڤایەتى لە لیستى بەها کولتورییە جیهانییەکاندا ناوى پەسەندکرا و تۆمارکرا.

- لە رۆژی 28/8/2018 هەواڵى پێبەخشینى خەڵاتى هیومان سپریتی ئایزاک سترن (Isaac Stern Human Spirit Award) پێدرا، کە لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسیى سەمفۆنیا هۆڵی شانگهای بڵاکرایەوە.

- لە ساڵى 2019 کۆنسێرتێکی گەوەرى خۆی لە شارى ئیستەنبۆڵى تورکیا هەڵوەشاندەوە، ئەویش بەهۆى هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

- لەگەڵ چەندین تیپ و گروپى مۆسیقاى جیهانیدا کارى هاوبەشى کردووە و بووەتە کەسایەتییەکى نێونەتەوەیى.

- لە کارە هونەرییەکانیدا لەگەڵ هونەرمەندانى گەلانى ئەمریکا، چین، تورکیا، هێندستان، هۆڵەندا کارى هونەریى هاوبەشى ئەنجامداوە و ئەوەش کردوویەتی بە کەسایەتییەکى هونەریى جیهانی.

- لە چەندین وڵات کارى هونەرى ئەنجامداوە، لەوانە: هێندستان، چین، ئازەربایجان، ئەمریکا، هۆڵەندا، تورکیا...هتد

- ئامێرى کەمانچە (جۆزە) لەپاڵ کەمانچەدا تەنبور و سێتار و شا کەمان دەژەنێت.

- خاوەنى چەندین خەڵاتى جۆراجۆرى هونەرییە.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە