Aktor-Koch.jpg

ئەکتەرێکى ناودار‌ی‌ سینه‌مای میسر کۆچی دوایکرد

سەرچاوەکانى هەواڵ و ناوەندە هونەرییەکانى میسر لە زارى کچە تاقانەکەى ماجیدە هەواڵى کۆچى دوایى هونەرمەند و سینەماکارى میسرى ماجیده‌ سەباحی له‌ ته‌مه‌نی (89) بڵاوکردەوە.

غاده‌ نافع ئەکتەرى میسرى و کچی ماجیدە سەباحى هونه‌رمه‌ند‌ له‌ لێدوانێکی تایبه‌تی بۆ رۆژنامه‌کانى میسر و ناوەندە هونەریەکانى وڵاتەکەى  هەواڵى کۆچى دوایى دایکى راگەیاند، هۆکارى کۆچى دوایشى بۆ خراپی دۆخی ته‌ندروسیت دایکى گەڕاندەوە.

ماجیده‌ سەباحی لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: عەفاف عەلى کامل ئەحمەد سەباحى

لە رۆژى 6/5/1931 لە شارى تنتا لە میسر لە دایکبووە.

پیشەى هونەرى: ئەکتەر.

لە ساڵى 1946 ئەوکاتەى تەمەنى (15) ساڵ بووە به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ فیلم وه‌ک ئه‌کته‌رێک به‌ نهێنی و بێ ئه‌وه‌ی‌ خێزانه‌که‌ی‌ پێ بزانن له‌ فیلمێکدا به‌شداری کردوه.

لە ساڵى 1949 بەفەرمى بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

لە ساڵى 1963 ژیانى هاوسەر لەگەڵ ئیهاب نافع پێکهێناوە، دواى ئەوەى لەیەکترى جیابوونەتەوە هاوسەرگیرى نەکردۆتەوە و لەگەڵ کچە تاقانەکەى ژیانى بەسەر بردوە.

لە رۆژى 16/1/2020 لە گەڕەکى دقى لە شارى جیزە لە ماڵەکەى خۆى کۆچى دوایى کردووە.

لە رۆژى 17/1/2020 لە مەراسیمێکى شایستەدا بە ئامادەبونى ژمارەیەکى زۆر لە هونەرمەندانى میسر و کەس و کارى لە شارى شەشى ئۆکتۆبەر بەخاکسپێردراوە.


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە