Hawal.jpg

ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاعیرێکى میللى کورد

لە گەڕەکی بناری شاری خورماتوو، (3) سێ چەکدارى نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاعیرێکى میللى کورد.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ، دوێنێ هەینی 17/1/2020 سێ چەکدارى نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شاعیرى میللى کورد (ئەحمەد ئیبراهیم) تەمەنی (75) ساڵ دانیشتووى شارى خورماتوو، مەبەستى چەکدارەکان دزی کردن بووە لە ماڵە کوردەکە و دواى ئەشکەنجەی جەستەیی زۆرى (ئەحمەد ئیبراهیم) چەکدارەکان زیاتر لە (10) هەزار دۆلار و بڕی چوار ملیۆن دیناری عێراقیان لە ماڵەکە بردووە و پاشان بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتوون، دواتریش بەهۆى تێکچونى بارى تەندروستى شاعیرە کوردەکە گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی شارەکە و لێکۆڵینەوەکانى بۆ روداوەکە دەستى پێکردووە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە