Drama.jpg

درامایەکى کوردى کۆتا کارەکانى تەواوکرا

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای پەریا فیلم بە زمانی کوردی کارەکانی کۆتایی هات.

سوهەیب شێخ ئەحمەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەریا فیلم بە مێدیاکانى راگەیاندووە، کە درامای کوردی (زارا) وەرگیراو لە رۆمانی نوسەری بە ناوبانگی کورد ماموستا (موحەمەد قازی) و تیشک دەخاتە سەر خۆشەویستی راستەقینە و کلتوری رەسەنی کوردایەتی.

دراماکە لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانى (سەید پەیام حسێنی)یە و ژمارەیەک ئەکتەری بە توانای رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووەو لە  (25) زنجیرە پێکدێت و هەر زنجیرەیکیشى (35) خولەکە، چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە لە شاشەی یەکێک لە کەناڵەکانی کوردستان پەخش بکرێت.

کۆمپانیای پەریا فیلم: بنکەی سەرەکی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتى کوردستانە و لە شارى سلێمانیش نوێنەرایەتی هەیە و زیاتر لە پێنج ساڵە کاری بەرهەم هێنانی (فیلم، دراما، دیکیۆمێنتاری، بەرنامەی تەلەفزیۆنی و دەیان کاری هونەری دیکەیە و بەرهەمەکانی بەشداری چەندین فێیستیڤاڵی نێودەوڵەتییان کردووە.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە