Azar_Peshanga.jpg

ئازار و سروشت لە پێشانگایەکى شێوەکاریدا نمایشکران

لە شارەزوور پێشانگایەکى هاوبەش بۆ ژمارەیەک هونەرمەندى شێوەکار کرایەوە.

رۆژى یەکشەممە 19/1/2020 کاژێر (10)ى بەیانى لە هۆڵى گرین گەلەری ڕۆشنبیری شارەزوور بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری شارەزوور بەهاوکاری ناوەندی وەرزش و لاوانی شارەزوور پێشانگایەکى هاوبەشى شێوەکارى بۆ (15) شێوەکار کردەوە.

لە پێشانگاکەدا (50) تابلۆ نمایشکاران، کە بەشێک لە تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازاری دایکان و منداڵانی کورد دەکرد، بەهۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە دوژمنانى کورد بەسەر کورددا دەیهێنن، لەگەڵ چەند تابلۆیەکى دیکەى سروشت و جوانى کوردستان.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە