Mamwzin.jpg

بەمزوانە، کتێبى بیری ئاشو زەردەشت و ئاینی یارانی بڵاودەکرێتەوە

لە درێژەى کار وچالاکییەکانیاندا کتێبخانەى مەم و زین نوێترین کتێبى چاپکراوى خۆى بەمنزیکانە بڵاودەکاتەوە.

کتێبخانەى مەم و زین رایگەیاند، کە بەمنزیکانە نوێتریم کتێبى چاپکراوى خۆى بەناوى (بیری ئاشو زەردەشت و ئاینی یارانی)، لە نوسینى (مهیرداد قەدردان) و وەرگێڕانی (غەریب پشدەری) بڵاودەکاتەوە.

ئاینی زەردەشت یەکێکە لەکۆنترین ئاینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەیری لەسەر شارستانیەت و پێشکەوتنی هزری مرۆڤایەتی هەببووە، ئەم ئاینە لەسەر سێ بنچینە داڕێژراوە، (بیری چاک - گوفتاری چاک - کردەوەی چاک)، ئایا ئەم مەبەست لەم سێ چشنە چیە؟ لەکوێ سەرچاوەی گرتوە؟، بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ئاینی زەردەشت و یارانی لە کتێبەکەدا دەخوێنیتەوە.

کتێبخانەى مەم و زین لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 9/10/2018 بەمەبەستی گرینگیدان بە لایەنی ڕۆشەنبیری و نوسەران و خوێنەران و کتێب و چالاکی مەدەنی لە لایەن دووگەنجی شاری هەولێر لەسەر ئەرکی خۆیان دامەزراوە، تا ئێستا (4) چوار کتێبی چاپکردوە.

کتێبخانەکە بۆ زیاتر خزمەتکردنە بە زمان و کلتوری باشوورى کوردستان و بەشەکانی دیکەى کوردستان، لە پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ دەزگا و وەشانخانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کاردەکات، کتێب بە زمانی کوردى (کورمانجی و سۆرانی)، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی و تورکی لە کتێبخانەی مەم و زین بۆ خوێنەران بەردەستە.

چالاکیەکانی مەم و زین لە ماوەی (15) پانزە مانگ (35) سی و پێنج چالاکی جۆراوجۆر بووە، لەگەڵ یادکردنەوەی بۆنەی کللتوری و نەتەوەیی.، کردنەوەی پێشانگای کتێب لە زانکۆکان، رەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندکارانى زانکۆ و کردنەوەی خولی میوزیک.

لە ئێستادا ئێستا کتێبخانەی مەم و زین بە شێوازێکی نوێ و گۆڕەپانێکی فراوان لە شوێنی نوێی بەردەوام دەبێت، مەم و زین دەبێتە سەنتەری کتێبە جیهانیەکان بە زمانە جیاوازەکان، کۆکردنەوەی زمان و کللتوری کوردستانی گەورە بە زاراوە جیاوازەکان.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە