Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 20/1

- لە رۆژى 20/1/1873 یوهانس فلهلم جینسن (Johannes Vilhelm Jensen)، نوسەرى دانیمارکى لە دایکبووە، لە رۆژى 25/11/1950 لە تەمەنى (77) بەهۆى وەستانى کلیەکانى لە شارى کۆپنهاگن کۆچى دوایى کردووە،لە ساڵى 1944 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگتووە.

- لە رۆژى 20/1/1877 ئەحمەد موحەررەم، شاعیری میسری لە گوندى ئیبا حەمرا لە شارى بحەیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 13/6/1945 لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1900 کولین کلایف، ئەکتەری بەریتانی لە شارى سان مالۆ لە بەریتانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 25/6/1937 لە تەمەنى (37) ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1910 سوڵتانە یوسف، ژنە گۆرانیبێژی عێراقی لە شارى موسڵ لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 لە تەمەنى (85) ساڵى کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1920 فیدیریکۆ فلینى (Federico Fellini)، دەرهێنەرى سینەمایى ئیتاڵى لە شارى ریمینى لە دایکبووە، لە رۆژى 31/10/1993 لە تەمەنى (73) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى رۆما  کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1934 لوئەى کیالى، نیگارکێشى سورى لە شارى حەلەب لە دایکبووە، لە رۆژى 26/12/1978 لە تەمەنى (44) ساڵى لە شارى حەلەب کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1945 محەمەد جابر، ئەکتەری کوێتی لە ناوچەى ساڵحیەى کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1946 دیفید لینچ (David Keith Lynch)، ئەکتەر و ئاوازدانەر و نیگارکێش و دەرهێنەری ئەمریکی لە شارى میسۆلا لە ویلایەتى مۆنتانا لە دایکبووە، لە ساڵى 1966 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1949 سەفیە ئەلعمری، ژنە ئەکتەری میسری لە میسر لە دایکبووە، لە ساڵى 1974 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1961 محمود عبدالغفار، ئەکتەری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/1/1964 خالد ساڵح (خالد مەحمود ساڵح)، ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە رۆژى 25/9/2014 لە تەمەنى (50) ساڵى لە شارى ئەسوان لە میسر بە هۆى نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1996 تا ساڵى 2014 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/1983  ماری یاگوشی، ژنە گۆرانیبێژ و ئەکتەری یابانی لە شارى یۆکۆهاما لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/1/2008 سوعاد مەکاوى، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 19/11/1938 لە دایکبووە، لە ساڵى 1949 تاکو ساڵى 1967 بەشدارى کارى هونەرى کردووە.

- لە رۆژى 20/1/2009  حسێن عەلی مەحفوز، ئەدیبى عێراقی لە تەمەنى (82) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/5/1926 لە شارى بەغداد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 20/1/2011  رینولدز برایس (Reynolds Price)، نوسەر و شاعیری ئەمریکی لە تەمەنى (78) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە گوندى دروهام لە ویلایەتى کارولاینا باکور کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/2/1933 لە شارى ماکوان لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە