333.jpg

هەشت تێبینى گرنگ بۆ ئەوانەى دەیانەوێت بەشداربن لە فێستیڤاڵى گەلاوێژ

بەڕێزان... هەروەک خۆتان ئاگادارن نزیک دەبینەوە لە وەرگرتنى بابەتەکان و کەمتر لە مانگێکى ماوە، بۆیە چەند تێبینیەک دەخەینەڕوو، کە بەشێکیان پرسیارى بەردەوامى ئێوەى ئەزیزە و بەشێکیشى رونکردنەوەى لێژنەى بیست و سێیەمین فێستیڤاڵە.

تێبنییەکان:

1- بەردەوام پرسیارى ئەوە دەکەن، کە هەندێکتان بەرهەمتان هەیە، بەڵام پێشتر بڵاوکراونەتەوە، ئایا دەتوانن بەو بەرهەمانە بەشداربن یاخود نا، بەڕێزان بۆ وەڵامى هەموو ئەوانەى پرسیار دەکەن، بەهیچ شێوەیەک نابێت بەرهەکانتان پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاوکرابێتەوە، بەڵکو پێویستە بە بەرهەمى نوێ بەشدارى بکەن.

2- بەشێکتان پرسیارى ئەوە دەکەن، کە بەرهەمەکانتان ناردووە بۆ ئیمەیڵى فێستیڤاڵ و وەڵام نەدراونەتەوە، بۆیە هەر بەڕێزێک کە بابەتى ناردووە و تاکو رۆژى 19/1/2020 وەڵامى ئیمەیڵى نەدراوەتەوە، ئەوا بە هیچ شێوەیەک بابەتى نەناردووە بۆ ئێمە بۆیە تکایە سەیرى ئیمەیلەکەى بکاتەوە بۆ دڵنیابوون و ناردنى بابەتەکەى.

3- بەشێک لە بەڕێزان زیاتر لە بابەتێکیان ناردووە، بۆیە تاکو ئێستاکە ئێمە هیچ بابەتێکمان بۆى دەستنیشان نەکردووە، بۆیە ئاگادارمان کردۆتەوە تەنها بەیەک بابەت بەشدارى بکات و پێویستە خۆى لە ناو بابەتەکان یەکێکیان هەڵبێرن.

4- داواکارین لەو بەڕێزانەى کە بەرهەمیان ناردووە و ژمارەى تەلەفۆنیان نەناردووە و کە داوامان لێکردون بۆمان بنێرن بۆ ئەوەى لەکاتى پێویستى سوودى لێوەربگرین، داواکارین ژمارەى تەلەفۆنەکانیا بۆمان بنێرن، ئەو بەڕێزانەشى لەمەودوا بابەت دەنێرن رەچاوى ئەم داواکارییە بکەن و سوپاسیان دەکەین.

5- بەشێک لە بەڕێزان بە ئیمەیڵى کەسێکى دیکە یاخود ئیمەیڵى کۆمپانیا یاخود شوێنى کار بابەتى ناردووە و ژمارەى شوێنەکەى ناردووە، داواکارین بە ئیمەیلى تایبەتى خۆیان و ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان بنێرن، نەوەک پەیوەندى بەکەسى دیکە بکەین.

6- بەڕێزان، داواکارین بە هیچ شێوەیەک بابەت بە پى دى ئێف نەنێرن، بەڵکو بە بەرنامەى وۆرد بابەتەکاناتن بنێرن.

7- داواکارین بەهیچ شێوەیەک بابەت بۆ پەیجى گەلاوێژ نەنێرن، بەڵکو بابەت تەنها لە ریگەى ئیمەیلەوە وەردەگیرێت، بەپێچەوانەوە رەنگە بابەتەکەیان لە سایت و پەیجى گەلاوێژ بڵاوبکرێتەوە، ئەوکاتە بابەتەکانیان بە بڵاوکراوە هەژمار دەکرێت.

8- تکایە کاتێک بابەت دەنێرن لە ناو وۆرد بینێرن نەوەک کۆپى بکەن و لەناو ئیمەیڵ بینێرن، چونکە زۆر جار بابەتەکانتان تێکەڵ بەیەکترى دەبن و دەبن بەیەک پەرەگراف.

سوپاس بۆ ناردنى بەرهەمەکانتان

لیژنەى وەرگرتنى بابەتەکانى بیست و سێیەمین فێستیڤاڵى گەلاوێژ

20/1/2020


ئەم بابەتە 210 جار خوێندراوەتەوە