Zahir_Abulla.jpg

نەخۆشخانەى جێهێشت و سوپاسگوزاریەکى بڵاوکردەوە

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا هونەرمەندى کورد زاهیر عەبدوڵڵا لە نەخۆشخانەیەکى شارى هەولێر نەشتەرگەریەکى سەرکەوتووى بۆ ئەنجامدرا، لە ئێستادا نەخۆشخانەى جێهێشتووە، بۆ ئەم مەبەستە لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک سوپاسنامەیەکى بڵاوکردەوە و سوپاسى هەموو ئایزیز و دڵسۆزانى کورد دەکات.

ئەمەى خوارەوە دەقى سوپاسنامەکەیە وەکخۆى:

هاوڕێ و دۆست و خۆشەویستانم، خوشک و برایانم ، خزم و کەسەکانم، دوای ئەوەی نزاکانتان گیرۆ بوو نەشتەرگەرییەکەم سەرکەوتوو بوو، ئەمڕۆ بەیانی (20/1/2020) دووشەممە لە نەخۆشخانە دەرچووم و گەڕامەوە ماڵ، زۆر سوپاس بۆ پەرۆشیتان خوای گەورە لە دەرد و بەڵاو ناخۆشی بتانپارێزی و هەر بەسەربەرزی و بەختەوەری بتانبینم .. جارەکیدیش سوپاس بۆ هەموو ئازیز و دڵسۆزانم لە سەرجەم کوردستان.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە