PAYKAR.jpg

رانیە، پەردەی لەسەر پەیکەری ژینگە دۆستی لادرا

لە شارى رانیە بەمەبەستى هاندانى هاووڵاتیانى کوردستان بۆ پاراستنى ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، پەیکەرێک پەردەى لەسەرلادرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/1/2020 لەناو باخی گشتی رانیە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی ڕاپەڕین پەردەی لەسەر پەیکەری (ژینگە دۆستی) لادرا، پەیکەرەکە گوزارشتە لە پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، هەروەها رێزگرتنە  لە هەمو ئەو کەسانەى کە لە چوارچێوەی پاکوخاوێن راگرتنی شار و پاراستنی ژینگەدا خزمەت دەکەن.

پەیکەری (ژینگە دۆستی)، هونەرمەندی پەیکەرساز (کامیار حەمە عەلی) و بەهاوکاری (ئاکام مەلا و ژیرۆ حەمید) دروستکراوە.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە