Rahbar.jpg

خەندەی خەبات بڵاوکرایەوە

رۆژی یەکشەممە 26/1/2020 کاژێر (10:30)ى بەیانى لە ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (خەندەی خەبات) لە نووسینی (رەھبەر سەید برایم) بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە، پێکهاتووە لە چەندین بابەتى نوسەر کە پێشتر بڵاویکردونەتەوە و یەکێکێکە لەبڵاوکراوەکانی رۆژنامەى (کوردستانی نوێ).

نوسەر لە بارەى کتێبەکەیەوە دەنوسێت: "مەبەست لە کۆکردنەوە و نوسینى ئەم کتێبە هەڵکسان و شکاندن نییە بەنیەتى سوکایەتى، بەڵکو دەرخستنیانە وەک سامانێکى نەتەوایەتى و کوردایەتى، چونکە خەندە دەبێتە روناکیى مرۆڤایەتى".


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە