7_ranga.jpg

سەرەتایەک بۆ تێگەیشتن لە تابلۆ و هونەرى جیهانى

ناوەندى 7 رەنگە لەدرێژەى کارە هونەرییەکانیدا کتێبێکى هونەرى چاپدەکات.

وا بڕیارە بەمنزیکانە ناوەندى 7 رەنگە کتێبێ سەرەتایەک بۆ تێگەیشتن لە تابلۆ و هونەرى جیهانى لە نوسینى (رزگار سەعید)، کە لە زمانی ئەڵمانییەوە ئامادەی کردووە بڵاوبکاتەوە.

ئەم کتێبە کۆمەڵێک قۆناغی گرنگ و بەرچاوو قوتابخانە هونەرییەکان باسکردن لە ستایلی شێوەکارەکان و ماتریالەکانی لەخۆگرتووە، لە کۆتایشدا فەرهەنگۆیەکی کردۆتەوەو بڕیارە ئەم چاپکراوە بێ بەرامبەر ببەخشرێتە خوێندنگەکان و پەیمانگە و کۆلیژەکانی هونەر لە هەرێمی کوردستاندا هەروەها دیزاین و تایپی کتێبەکە لەلایەن وەرگێڕەوە ئەنجامدراوە.

لە کتێبەکەدا چەندین بابەت باسى لێوەکراوە، لەوانە:

ئەم کتێبە سەفەرێکە بەناو مێژووى هونەر لە چاخە بەردینەکانەوە دەستپێدەکات تا ئەمڕۆ، خوێنەر ئاشنا دەکات لە چۆنیەتى تەکنیک و بزوتنەوە هونەریە جیاوازەکان و شێوازى کارکردنیان ئەم پرۆسەیە کارێکى پێویستە بۆ دەوڵەمەندکردنى بیر و فێربوون.

بابەتەکانى ناوەوە زیاتر لە هەزار وێنەى تایبەتى لەخۆگرتوە بۆ هەرسەردەمێک شیکارى و وێنەى بەیانى رونکردنەوە و چۆنیەتى پێشکەوتنى رێبازەکانى تێدا باسکراوە.

پێناسەى هونەرمەندە داهێنەرەکان و بەرهەمەکانیان لە دوو لاپەڕەدا خوێندنەوەى بۆ کراوە وەک چۆنیەتى تێکەڵکردنى رەنگ و تەکنیکى کارەکانیان بۆ ئاسانکارى کتێبەکە کراوە بە سێ بەشەوە (هونەرى سەرەتایى (پێش زایین، هونەرى هاوچەرخ، هونەرى پەیکەرسازى).

کتێبەکە ئەو وێنانەى لەخۆ گرتووە کە زیاتر منداڵ رادەکێشێت بۆ خوێندنەوە و تێڕامان و هەژانى بیرى تا وێنەکان ببنە سەرچاوى ئیلهام بۆى، لێرەوە هەوڵ دراوە خوێنەر بە مێژووى هونەر ئاشنا بکرێت.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە