Bahman.jpg

ئەو کوردەى هەموو ژیانى خۆى بۆ سینەما تەرخانکرد

لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆ 1/2/1969 بەهەمەنى قوبادى دەرھێنەر و سینەماکاریی بەناوبانگی کوردە لە شارى بانەى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە، قوبادى دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە، لە ساڵی 2000 کۆمپانیای مژفیلمی (Mij Films) دامەزراندووە و لە ساڵى 2018 بە فەرمی بووە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا.

فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت و تاکو ئێستاکە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە.

ئەو خاوەنى چەندین فیلمى سینەماییە، لەوانە:

- ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان، 2000.

- ئاوازەکانى وڵاتە دایکیەکەم، 2002.

- کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن، 2004.

- نیوەمانگ، 2006.

- کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە، .2009

- وەرزی کەرکەدەن.


ئەم بابەتە 108 جار خوێندراوەتەوە