Masty.jpg

مەستی فیلم، سنەوبەری ئاڵتونی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی پێبەخشى

ساڵانە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕۆژانى ١/١٠ تا ٧/١٠ ی هەموو ساڵێک لە شاری سلێمانی لە بەڕێوەدەچێت، کە کۆمپانیای مەستی فیلم بەرێوەی دەبات.

لەچوارچێوەی چالاکی ساڵانەی دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی و کۆمپانیای مەستی فیلم دا بەدەر لە بەڕێوەچونی فێستیڤاڵ، ڕێزلێنانێکی تایبەت بەو کەسایەتییانە دەکرێت، کە خزمەتێکی زۆر بە بواری هونەری و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی دەکەن،  بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی سلێمانی سەردانی (فاروق مستەفا ڕەسوڵ)یان کرد، تا لەنزیکەوە سوپاسی هەموو هەوڵ و ماندوبوون و پشتگیرییەکانی بکەن کە ناوبراو پێشکەشی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەموو ئەو کاروچالاکییانەی لە بواری هونەری و ڕۆشنبیری و کەلتووری دا کردوویانه.

ساڵانە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی پەیوەندییەکان لە عێراقدا، هاوبەشێکی سەرەکی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکەیە و بۆ ئەم ساڵی فێستیڤاڵ لەگەڵ (فاروق مستەفا) جەختیان لەوە کردەوە کە خولی پێنجەمی فێستیڤاڵ هاوبەشێکی زیاتری فێستیڤاڵەکە دەبێت.

لەکۆتایی سەردانەکەیاندا، بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی سنەوبەری ئاڵتوونیان پێشکەش فاروق مستەفا ڕەسوڵ کرد، کە ئەمەش بۆ یەکەمین جارە ئەم ڕێزلێنانە لەدەرەوەی فێستیڤاڵەکەدا ببەخشرێت بە کەسایەتی دیاری کوردستان و عێراق کە جگە لە خزمەت کردن و گەشەپێدانی شاری سلێمانی لە ڕێگەی پڕۆژەی جیاجیاوە، توانیویەتی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبێت لە پشتگیریکردنی هونەر و کەلتوور و ڕۆشنبیریدا.


ئەم بابەتە 170 جار خوێندراوەتەوە